Erbil 8°C ھەینی 25 تشرینی یەکەم 07:16

ئه‌م ئێواره‌یه‌ ڕیاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ سێڤییا یاری هه‌یه‌ و پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی مه‌درید بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا ڕیاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ سێڤییا یاری هه‌یه‌.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ گه‌ڕی 10ی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، كاتژمێر 7:30ی خوله‌كی ئێواره‌ 
 یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌بێته‌ میوانی سێڤییا.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ ئیسپانیاوه‌ بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، ڕیاڵ مه‌درید به‌م پێكهاته‌یه‌ رووبه‌رووی سێڤییا ده‌بێته‌وه‌: 
گۆڵپارێز: کیپا.
 بەرگریكاران:  کارڤاخاڵ، ڕودیگەر، ئالابا، کاماڤینگا.
 ناوەڕاست: ڤاڵڤێردی، چۆامینی، کرۆس.
هێڵی ناوەڕاستی هێرشبەر:  بێلینگهام.
 هێرشبەران: خۆسێلۆ، ڤینیسیۆس جونیۆر.
ڕیاڵ مه‌درید له‌ ئێستای ڕیزبه‌ندی خول به‌ 24 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌ و سێڤییاش به‌ 8 خاڵ له‌ پله‌ی چوارده‌م دایه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.