مهكتهبی ڕێكخستنی پارێزگای كهركووك – گهرمیان ئهمڕۆ ههینی له شهشهمین ساڵیادی داستانی پردێ بهیاننامهیهكی بڵاو كردهوه و تێیدا ئاماژهی بهوه دا كه ئهم داستانه قارهمانێتی پێشمهرگهی به سهربهزی هێشتهوه و پلانی خیانهتكارانیش تێكشكێنران.
ڕاشیگهیاند: له داستانی پردێ نە تانکی ئەبرامز و نە چەکی سوپاکان و نە گرووپە بەکرێگیراوەکان، فریای هێزی خراپەکاری و دوژمنکاری نەکەوتن و هەموویان هەرەسیان هێنا لە بەرامبەر خۆڕاگریی پێشمەرگە و دانایی سەرۆک مەسعود بارزانی.
ئهمهی خوارهوه دهقی بهیاننامهكهی مهكتهبی ڕێكخستنی پارێزگای كهركووك – گهرمیانه له شهشهمین ساڵیادی داستانی پردێ:-
ئەمڕۆ شەشەمین ساڵیادی داستانەکەی پردێیە، ئەو داستانەی قارەمانێتیی پێشمەرگەی وەکو هەمیشە بە سەربەرزی هێشتەوە، کاتێک پیلانی ڕیسوای خیانەتکاران و ئەجێندای پاشکۆکانی هێزە نەیارەکان لەسەر بەرانبەر ئازایەتی و گیانفیدایی و قوربانیدانی پێشمەرگردا تێکشکێندران.
ئەوە بوو، نە تانکی ئەبرامز و نە چەکی سوپاکان و نە گرووپە بەکرێگیراوەکان فریای هێزی خراپەکاری و دوژمنکاری نەکەوتن و، هەموویان هەرەسیان هێنا لە بەرامبەر خۆڕاگریی پێشمەرگە و دانایی و سەرکردایەتیی برای تێکۆشەر (سەرۆک مەسعود بارزانی) و کۆمەڵێک سەرکردەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە پێناو پاراستنی هەرێم و گەلی کوردستان گیانی خۆیان لە سەر دەست دانا..
ئیتر هێزی خراپەکار و تاریکی لە بەرامبەریاندا بەزی... پێشمەرگەیش، وەک چۆن لە هەموو شەڕ و هەلومەرجێکی سەختدا هەر وا ناسیویانمانن، سەلماندیان کە قەڵغانی تۆکمەی کوردستانن و بازووە زەبروەشێنەکەین و، سەرچاوەی ئەو هێزە ستراتیجییەین کە دوژمنان و خیانەتکاران و ناپاکانیان تێکشکاند... ئەم یادە مەزنە لە هێزی پێشمەرگە پیرۆز بێت و، ڕووحیان شادە ئەو شەهیدانەی لە داستانەکەی پردێدا و بە هۆی لێکەوتەکانی خیانەتەکەی 16ی ئۆکتۆبەر لە کەرکووک و گشت ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستاندا شەهید بوون.
لەم کاتەدا کە بە ڕێز و شکۆوە یادی ئەم داستانە مەزنە دەکەینەوە، پێویستە قارەمانێتیی پێشمەرگە بەبیر بهێنینەوە لە بەرپەرچدانەوەی هێرشە بەرفراوانەکەی میلیشیاکان و گرووپە بەکرێگیراوەکان و پاشماوەکانی خیانەتکاران، ئەو هێزانەی کە بۆ ڕووخاندن و کۆتاییهێنان بە قەوارەی هەرێمی کوردستان هاتبوون و، لەخۆباییبوونیان وای کرد کە پێیان وا بێت دەتوانن بەرەو هەولێری پایتەختی سەربەرزی هەرێمی کوردستان پێشڕەوی بکەن. ئەو هێزە دڕندانە پێیان وابوو کە ژمارەی زۆرەی هێزەکانیان و بەکارهێنانی چەکی جۆراوجۆر و کەرەستەی پێشکەوتووی نێودەوڵەتیی بەردەستی سوپای عێراق، لەوانەش تانکی ئەبرامز و هەبوونی پاڵپشتیی زۆری زلهێزەکانی ناوچەکەوە، جێبەجێکردنی پیلانە گوماناوییەکانیان ئاسان دەکەن، بەڵام ڕووبەڕووی هێزی پێشمەرگەی قارەمان و ئازایەتییە بێهاوتاکەیان بوونەوە و، ڕۆڵە قارەمانەکانمان ڕووبەڕووی شەش هێرشی یەک لە دوای یەک بوونەوە کە تیایاندا هێزەکانی هاوپەیمانیی خراپەکاری هەموو هێزی خۆیان کۆ کردبووەوە، بەڵام دوای ئەوەی پێشمەرگە شکۆمەندترین وێنەی قارەمانێتی و قوربانیدان و گیانفیداییان نەخشاند، بەزین و بە نائومێدییەوە گەڕانەوە و، خەون و گرەوەکانی دوژمنان مایەپووچ بوون و، هەرێمی کوردستانیش هەستایەوە سەر پێ بۆ ئەوەی گەلەکەمان لە هەموو شوێنێکی کوردستان بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیشەوە بەردەوامە لە کاروانی خەبات و پێشکەوتن بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانمان لە ئازادی و کەرامەت و مافی چارەی خۆنووسین.
پردێ هەمیشە وەک داستانێکی نەمر دەبێت و دەچێتە سەر خەرمانی داستانەکانی گەلی سەربەرزمان و، وەک ڕووناکییەکی درەوشاوە لە یادگەی خەڵکی کوردستان و هەموو کوردێکی دڵسۆزی دۆزی گەلەکەی لە هەر شوێنێک بێت، دەمێنێتەوە. لەم داستانەدا خوێنی ژمارەیەک لە شەهیدانی سەربەرز ڕژا کە گیانیان لە پێناو دۆز و ئازادی و کەرامەتی گەلەکەیان بەخت کرد... بە ڕاستی پردێ داستانی گەڕاندنەوەی شکۆ بوو و، گۆڕستانی خیانەتکاران و دوژمنان بوو و، وەڵامی یەکلاکەرەوە و دەنگێکی بەرز بوو لە بەرامبەر خیانەتەکەی 16ی ئۆکتۆبەر. تیایدا گەلەکەمان سەلماندی کە گەلێکە ژیان و کەرامەتی دەوێت و، دەبێت کۆتایی بە هێزی خراپەکاری بێت و کۆت و بەندەکان بشکێن و، چارەنووس دەبێت بەدەنگی ئەم ئیرادە پیرۆزە و ئەم قوربانیدانە بێهاوتایە لە نێو گەلانی سەر زەوییەوە بێت.
لەم ڕۆژە مەزنەدا، بە ڕێزەوە سەر بۆ گیانی شەهیدانی داستانی پردێ و شەهیدانی خیانەتەکەی 16ی ئۆکتۆبەر و گشت شەهیدانی کورد و کوردستان و شەهیدانی ئەنفال و گۆڕە بە کۆمەڵەکان و خێزانە سەربەرزەکانیان دادەنەوێنین. هەروەها لەم ڕۆژە پیرۆزەدا یادی سەرکردەی نەمری نەتەوەییمان مستەفا بارزانی بەرز ڕادەگرین کە سەرکەوتنەکانی ئەو تا ئەمڕۆ ڕۆشنکەرەوەی ڕێگای کاروانی خەباتگێڕان و پێشمەرگەن و، سڵاوی خۆشەویستی و وەفا ئاراستەی ڕۆحی کاک ئیدریس بارزانیی هەمیشە لەیاد دەکەین.
دکتۆر کەمال کەرکووکی
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک – گەرمیان
20ی تشرینی یەکەمی 2023
یادی داستانە مەزنەکەی پێشمەرگە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.