دوای ئه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 16/10/2023،هونه‌رمه‌ند دڵشاد تۆفیق، تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوو، دواتر گه‌یاندرایه نه‌خۆشخانه و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا،له ئێستا باری ته‌ندروستی جێگیره، ئةمرِؤ چوارشەممە ١٨ی ١٠ی ٢٠٢٣، (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، هاوڕێ لەگەڵ (سەید ئەحمەد رواندزی) بەڕێوەبەری هونەرەكانی موزیك، لەگەل سردارقادر بەرپرسی ڕاگەیاندن لە سەنتەری دڵ لە هەولێر، سەردانی هونەرمەند (دڵشاد تۆفیق)یان كرد و لەنزیكەوە لە بارودۆخی تەندروستییان پرسی و هیوای زوو چاكبوونەوەیان بۆی خواست.
لای خۆیەوە دڵشاد تۆفیق سوپاسی ئەم سەردان و بەسەركردنەوەیانی كرد .
هونه‌رمه‌ند دڵشاد تۆفیق ناوی ته‌واوی (دڵشاد تۆفیق مسته فا حه‌سه‌ن) ه، ساڵی 1972 له گوندی چیوه‌ی سه‌روو دۆڵی بالیسان له‌دایك بووه، له عه‌شیره‌تی خۆشناوه، تا پۆلی دووی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی ئه‌یوبی خوێندووه دواتر له قوتابخانه‌ی خالید بن وه‌لید سه‌رتایی ته‌واو ده‌كات، تا پۆلی سێ ناوه‌ندی خوێندووه، له 1989/8/11 ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه و (5) منداڵی هه‌یه به‌ناوه‌كانی (هاوكار- هاوڕێ- دێهات- شوكریه- شاوێرد)، له‌كۆتای هه‌شتاكان ده‌ستی به گۆرانی گوتوون كردوه ، بۆیه‌كه‌م جارله كۆلێژی ئاداب له ئاهانگێك به مقامێكی و گۆرانیێكی ماموستا تاهیر تۆفیق به‌ژدار بووه، ساڵی 2004 یه‌كه‌م به‌رهه‌می كلیپ كراوی گۆرانی (بووكی ته‌مه‌ن) بووه له هۆنراوه‌ی ئاری ئاغۆك و ئاوازی ماملێ، له گه‌ڵ زۆربه‌ی تیپه‌كانی میوسك له هه‌ولێر كاری كردووه، هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامه له‌كاری هونه‌ری گۆرانی وتن، خاوه‌نی زیاتر له (30) كلیپی گۆرانییه .
هونەرمەند" دلشاد تۆفیق" به‌سه‌ر كرایه‌وه

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.