Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 12:34

سه‌رۆكی هه‌رێم و باڵيۆزى به‌لژيكا دۆخى سياسيى و ‏هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيانیان تاوتوێ كرد

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌لژيكا كۆبووه‌وه‌‏.

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2023/10/18 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌سێرج ديكشن باڵيۆزى به‌لژيكا له‌ عێراق و ‏ئوردن كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌لژيكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ‏په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، گرنگيى ‏شياندنه‌وه‌ى ڕفێنراوانى ئێزديى ڕزگاربووى ده‌ستى داعش، دۆخى سياسيى عێراق و ‏هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان، تاوتوێ كران.‏

 نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌شداريى ‏به‌لژيكا له‌ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش و هاوكارييه‌كانى بۆ عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا خواستى دوولايه‌نه‌يان بۆ بره‌ودان ‏به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانیان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ‏دووپات كرده‌وه‌.‏

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى جێبه‌جێكردنى دروستى سيسته‌مى فيدراڵى له‌ ‏عێراق و كارى پێكه‌وه‌يى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌، ‏هه‌روه‌ها به‌ڕێز باڵيۆزى به‌لژيكا سوپاس و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌ تێكشكاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر دووپات كرده‌وه‌.‏

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ ‏به‌گشتى، بيرورايان گۆڕييه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.