Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:36

پەیوەندییە بارزگانییەکانی هەرێمی کوردستان و بەلجیکا زیاتر پێش دەخرێن

کوردستان TV
100%


هەرێمی کوردستان و وڵاتی بەلجیکا خواستی گەشەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش وەزیرى بازرگانی و پیشەسازی و باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق کۆ بوونەوە.
 کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، پێشوازیی لە سیرج دیکشن، باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا کە هەریەکە لە سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و عەلی عوسمان، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پیشەسازی و ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ئامادەی بوون، باس لە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێم و بەلجیکا کرا و ڕوونکردنەوەی پێویست لەبارەی کاری بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان درایە باڵیۆز.
تێیدا سەرجەم ڕێکار و یاسا و کارئاسانییەکان بۆ دامەزراندنی کارگەکان، هەروەها وەبەرهێنانی بیانی و سەرمایەگوزاری لە هەرێم باس کران؛ بە ئامانجی زیاتر کارکردن بۆ بەهێزبوونی پەیوەندییە بازرگانییەکان و کردنەوەی سەنتەری بازرگانیی بەلجیکا وەک پردێکی پەیوەندیی نێوان هەردوو لا.
لە هەرێمی کوردستاندا، سیانزە کۆمپانیای بەلجیکی تۆمارن کە شەش لقی کۆمپانیای بەلجیکین و حەوت کۆمپانیاش خاوەنداریی بەلجیکین و لە کارە بازرگانییەکانیان بەردەوامن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.