ئەمڕۆ چوارشەممە نەخۆشخانەی فێركاری هندییە لە كەربەلا ڕایگەیاند، لەدایكبوونی چوار منداڵ (دوو نێر و دوو مێ) بە نەشتەرگەری قەستەرە بۆ ژنێكی تەمەن 35 ساڵان ئەنجامدراوە .
نەخۆشخانەكە ڕایگەیاندووە، لەدایكبوونەكە لە مانگی هەشتەمی دوو گیانیدا بووە، یەكەمجارە لە جۆری خۆیدا كە لەماوەی ئەمساڵدا تۆماركراوە.
لە بەرامبەردا دكتۆر زەینەب سەبیح خەفاجی، پزیشكی منداڵبوون و ئافرەتان كە سەرپەرشتی حاڵەتەكەی كردووە، گوتی: ئەو هاووڵاتییە تەمەن 35 ساڵە، كە لە قەزاكە نیشتەجێیە، دوای نیوەشەو هاتۆتە نەخۆشخانە لەكاتێكدا دووگیان بووە بە چوار منداڵ و تووشی خوێنبەربوونی منداڵدان بووە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنی .
ئاماژەی بەوەشكرد،پاشان چاودێری پزیشكی گشتگیر بۆ ئافرەتەكە كراوە، لەوانەش پشكنینی تاقیگەیی و سۆنەر، دوای ئەوە گواستراوەتەوە بۆ ژووری نەشتەرگەری و نەشتەرگەری قەستەرەی فریاگوزاری بۆ كراوە كە نزیكەی نیو كاتژمێری خایاندووە و بە سەركەوتوویی تەواو بووە .
گوتیشی:ئەو هاووڵاتییە لەكاتی نەشتەرگەریدا منداڵی چوار منداڵی (دوو نێر و دوو مێ) لەدایككردووە، كە كێشیان لەنێوان (2000 - 2500 گرام)دایە.
جەختیشیكردەوە كە باری تەندروستی و منداڵەكان باشن و خراونەتە ژێر چاودێرییەوە .
ئافرەتێك بەسكێك چوار منداڵی دەبێت

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.