ڕۆژی چوارشه‌ممه (18/تشرینی یه‌كه‌م/2023)، كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی- كه‌ركووك (دیداری مه‌هاباد قه‌ره‌داغی) له كتێبخانه‌ی كارێزدا به‌ڕێوه ده‌بات.
مه‌هاباد قه‌ره‌داغی خانمه نووسه‌ر و تێكۆشه‌رێكی بوێری كوردستان بوو. ڕۆژی 22/كانوونی دووه‌م/1966 له شاری كفری له دایك بووه، له 9/تشرینی یه‌كه‌م/2020دا له هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه. نووسه‌ر و شاعیر و وه‌رگێڕێكی توانا بوو. ساڵی 1980 ده‌سپێكی بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می بوو، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له لایه‌ن ڕژێمی داگیركه‌ری به‌عسه‌وه زیندانی كرا. دوای ساڵانێك له نووسین و خه‌باتی كولتووری، له ساڵی 1993دا به‌ره‌و سوید كۆچی كرد. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان، ڕۆڵێكی كارای له بواری ئافره‌تاندا هه‌بوو، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوو بۆ كاروباری ژنان. 16 كتێبی به زمانی كوردی و یه‌ك كتێبی به زمانی سویدی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
بۆ ڕێز گرتن له‌و خاتوونه هه‌ڵكه‌وتووه‌ی وڵات و نه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی- كه‌ركووك ئه‌م دیداره به ناونیشانی (مه‌هاباد قه‌ره‌داغی.. قه‌ڵه‌مێك بۆ ئازادی ژیا) به‌ڕێوه ده‌بات.
دیداره‌كه له‌كاتژمێر (4)ی ئێواره له كتێبخانه‌ی كارێز به‌رێوه ده‌چێت هاتن بۆ هه‌مووانه.
كه‌ركووك.. (دیداری مه‌هاباد قه‌ره‌داغی) به‌رێوه‌ده‌چێت

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.