Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:57

ئێران پارێزه‌ری ژینا ئه‌مینی بۆ ماوه‌ی ساڵێك به‌ند ده‌كات

کوردستان TV
100%


 پارێزه‌ری ژینا ئه‌مینی بۆ ماوه‌ی ساڵێك به‌ندده‌كرێت.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ساڵح نیکبەخت، پارێزەر و یاساناس، لەلایەن لقی 28ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر "عەمووزاد"، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە و چالاکیی تەبلیغی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران" سزای ساڵێک بەندکردنی بەسەردا سەپاوە و هەروەها سزای قەدەغەبوونی ماوەی دوو ساڵ چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بەسەریدا سەپێندراوە.
  رێكخراوه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت، ئه‌و سزایه‌ رۆژی سێشه‌م 25ی7ی2023، له‌ لقی 28ی  دادگای شۆڕشی تاران بەفەرمی بە عەلی ڕەزایی، پارێزەری بەرگریکاری ساڵح نیکبەخت ڕاگەیەندراوە.
 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی هه‌نگاودا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، عەلی ڕەزایی، بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک ئاماژەی بەوە کردووە کە دەزگای دادوەری هیچ بایەخێکی بە هەوڵە بەرگریکارانەکانی پارێزەر و تۆمەتبارەکەش نەداوە و ڕایگەیاند؛ دادگا سەرجەم ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لەسەر چالاکییە پیشەیییەکانی ساڵح نیکبەخت و ئەرکە فەرمییەکانی وەک پارێزەرێک، بەتایبەت وتووێژی ناوبراو لەگەڵ ڕۆژنامەی "ئیعتماد" سەبارەت بە دۆسیەی کوشتنی ژینا ئەمینی و بەرگریکردن لە مافەکانی کۆڵبەرەکان کە لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستڕێژیان لێ دەکرێت، وەک بەڵگەی تاوانباربوونی ئەو پارێزەرەی لە بەرچاو گرتووە.
 راشیده‌گه‌یه‌نن، ساڵح نیکبەخت، تەمەن 72 ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، ڕۆژی شەممە، 20ی 12ی2022، لەلایەن لقی 2ی لێکۆڵینەوەی داواکاریی گشتیی ئێڤین بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" تۆمەتبار کرا، پاشان بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراوە.
 هه‌روه‌ها راشگه‌یاندراوه‌، ئەو هاووڵاتییە پارێزەری پایە یەکی دادگوستەریە و ئەرک و بەرپرسیارێتیی بەرگریکردن لە دۆسیەی ژینا ئەمینی و هەروەها زۆربەی بەندکراوان و تۆمەتبارکراوانی سیاسی کە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە، لە ئەستۆ گرتووە.
له‌ كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت،  ساڵح نیکبەخت لە سەردەمی هەر دوو حکوومەتی بنەماڵەی پەهلەوی و ئێران، بەهۆی چالاکیی سیاسییەوە 8ساڵ بەند کراوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.