Erbil 24°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 00:05

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%


په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی سه‌ید ره‌شید سه‌ید عه‌بدولره‌حمان ئامێدی
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ید ره‌شید سه‌ید عه‌بدولڕه‌حمان ئامێدی،
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری ئامێدی ( سه‌ید ره‌شید عه‌بدولڕه‌حمان ئامێدی )مان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و كه‌سوكار و دۆستانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌هه‌مووان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.
إنا لله وإنا اليه راجعون
باره‌گای بارزانی
18ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023
…………………………..
په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی سه‌ید گه‌نجۆ سه‌ید حه‌سه‌ن
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ید گه‌نجۆ سه‌ید حه‌سه‌ن،
به‌دڵگرانییه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی خوشك و برایانی كاكه‌ییمان كاك ( سه‌ید گه‌نجۆ سه‌ید حه‌سه‌ن ) مان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و خوشك و برایانی كاكه‌ییمان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌كین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو ( سه‌ید گه‌نجۆ ) به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات، دڵنه‌وایی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری ببه‌خشێت.
إنا لله وإنا اليه راجعون
باره‌گای بارزانی
18ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023
…………………………..
په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی حه‌مه‌د خدر حه‌مه‌د ڕه‌زگه‌یی
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی حه‌مه‌د خدر حه‌مه‌د ڕه‌زگه‌یی،
به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك ( حه‌مه‌د خدر حه‌مه‌د ڕه‌زگه‌یی ) مان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و كه‌سوكارتان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی خواڵێخۆشبوو كاك ( حه‌مه‌د ) به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.
إنا لله وإنا اليه راجعون
باره‌گای بارزانی
18ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.