Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 12:34

له‌ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2026 ئه‌رژه‌نتین سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر پیرۆ تۆماركرد و به‌ڕازیڵیش له‌ به‌رامبه‌ر ئۆرۆگوای دووچاری شكست هات

کوردستان TV
100%


له‌ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2026 ئه‌رژه‌نتین سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد و به‌ڕازیڵیش دووچاری شكست هات.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ی10ی2022، له‌ گه‌ڕی چواره‌م له‌ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2026، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین بووه‌ میوانی هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ.
ئه‌رژه‌نتین یارییه‌كه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌ كۆتا هێنا به‌ دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كانیش له‌ رێگای ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ لیۆنێل مێسی له‌ خوله‌كه‌كانی 32 و 42 تۆماركرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ئه‌رژه‌نتین به‌ 12 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌، پیرۆش خاوه‌ن خاڵێكه‌ و له‌ پله‌ی نۆیه‌مدایه‌.
له‌ یارییه‌كی دیكه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیڵ بووه‌ میوانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای.
یارییه‌كه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئۆرۆگوای ته‌واو بوو به‌ ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كانیش له‌ رێگای یاریزان داروین نونێز و نیکۆلاس دی لا کروز له‌ خوله‌كه‌كانی 42 و 77 تۆماركرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ئۆرۆگوای به‌ 7 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌م دایه‌ و به‌ڕازیڵیش به‌ هه‌مان ڕێژه‌ی خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌م دایه‌. 


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.