Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 12:36

بە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكرایە سەر بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا لەعێراق

کوردستان TV
100%

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز دوو بەرپرسی ئەمریكی ڕایانگەیاندووە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای ئەمریكا هێرشێكی پووچەڵكردەوە كە هێزەكانیان لە عێراق كردبووە ئامانج .
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەرپرسانی ئەمەریكا پشتڕاستیان كردووەتەوە كە سوپای ئەمەریكا بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رێگرییان لە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كردووە كە بەنیازبوون هێزەكانیان لە بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە عێراق بكەنە ئامانج .
ئەم ڕووداوە دوای چەند كاتژمێرێك لەو هێرشەدا هات كە نەخۆشخانەیەكی لەكەرتی غەززە كردە ئامانج و سەدان فەلەستینی كوژران، ئەمەش گرژیی دۆخەكەی زیاتر كرد لە كاتێكدا كە بڕیارە ئەمرۆ چوارشەممە جۆ بایدن ،سەرۆكی ئەمریكا بگاتە ئیسرائیل و پشتیوانی خۆی بۆ ئیسرائیل لە شەڕەكەی دژی حەماس دەرببڕێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.