Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:58

ئه‌مریكا پاڵپشتی سه‌ربازی خۆی بۆ پێشمه‌رگه‌ دووپاتكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


شاندێکی سەربازی ئەمریکا سەردانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەیان کرد.
ئێواره‌ی رۆژی سێشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2023، شاندێکی سەربازی سوپای ئەمریکا کە پێکهاتبوون لە تیمی گەیاندن و سیستەمی زانیاری لە فەرماندەیی گەیاندنی سوپا و تیمی سەرچاوە مڕۆییەکان لە سوپای ئەمریکا، لەڕێگەی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر سەردانی بەڕێوبەرایەتی تەکنەلۆجیا و زانیاری وەزارەتی پێشمەرگەییان کرد.
شاندەکە لەلایەن عەمید بەختیار خوداداد، بەڕێوەبەر بەڕێوبەرایەتی و کەمال نەجمەدین پێشوازیی لێکرا.
لە دیدارێکدا، تاوتوێی بەدواداچوون بۆ کارەکانی پرۆژەی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مڕۆییەکان(HRMS) لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کرا، هاوکات تیشکخراییە سەر  بەڕێوەبردنی بەرنامەکانی تایبەت بە کاروبارەکانی پرۆگرامی سەرچاوە مڕۆییەکان و سیستەمی زانیاری لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.
لە کۆتایی ئەو دیدارەدا، جەخت لەسەر پێشخستنی کاروبارەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیا و زانیاری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کرایەوە و شاندی سەربازی ئەمریکا پاڵپشتی و هاوکاری خۆییان دەربڕی لە پێناو پێشخستنی زیاتری ئەم بەشەی وەزارەت و بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانیشیان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.