د.دارەوان حاجی حامد، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا لەگەڵ خاڤیێر سێرا گیڤارا، سەرۆکی ژووری بازرگانی ئیسپانیا کۆبووەوە.
لە دیدارێکدا نوێنەری حکومەتی هەرێم کورتەیەکی لە بارەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان خستەڕوو و باسی لەو ئاسانکارییانە کرد کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیا بیانییەکان کردوویەتی.
لە هەمان کاتدا تیشک خرایە سەر بواری بازرگانی و ئابووری و چونییەتی کارکردنی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و کارئاسانی حکومەتی هەرێم بۆ کۆمپانیاکانی ناوخۆیی و بیانییەکان.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆکی ژووری بازرگانی ئیسپانیا هیوای خواست کە بە پاڵپشتی نوێنەرایەتی حکومەت لە ئیسپانیا، زۆرترین کۆمپانیای ئیسپانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن و بەڵێنیشی دا کە هانی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بدات کاری وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.