Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 15:06

له‌ پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆ پورتوگال سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر بۆسنه‌ تۆماركرد و هۆڵه‌نداش به‌ زه‌حمه‌ت له‌ یۆنانی بردییه‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024، هه‌ڵبژارده‌كانی پورتوگال  و هۆڵه‌ندا له‌ به‌رامبه‌ر بۆسنه‌ و یۆنان سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد.
شه‌وی رابردوو، له‌ میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی 8 له‌ پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024 له‌ كۆمه‌ڵه‌ی ده‌یه‌مدا،  هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال بووه‌ میوانی بۆسنه‌و هه‌رسك، یارییه‌كه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پورتوگال به‌ كۆتا هات به‌ ئه‌نجامی  پێنج گۆلی بێ به‌رامبه‌ر. 
پێنج گۆله‌كه‌ی پورتوگال له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان،  رۆناڵدۆ دوو گۆڵ ، برۆن فێرناندز. کانسیلۆ، جواو فلێکس، لە خولەکەکانى 5 ، 20، 25 ، 32 ،41 تۆماركران.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش پورتوگال به‌ 24 خاڵ له‌ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌یدایه‌ و سه‌ركه‌وتنی بۆ یۆرۆ مسۆگه‌ركرد، بۆسنه‌ و هه‌رسكیش به‌ 9 خاڵ له‌پله‌ی پێنجه‌مدایه‌.

له‌ یارییه‌كی دیكه‌دا له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له‌ گه‌ڕی هه‌شته‌می پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و یۆنان رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌.
یارییه‌كه‌  له‌ یۆنان به‌رێوه‌چوو، هۆڵه‌ندا به‌ گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كۆتا هێنا، كه‌ گۆله‌كه‌ش له‌ دوا ساته‌كانی یارییه‌كه‌دا له‌رێگای یاریزان ڤان دایك له‌ خوله‌كی 90  به‌لێدانی سزان تۆماری كرد. 
یارییه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هۆڵه‌ندا به‌كۆتا هات و به‌ 12 خاڵیش له‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌یدایه‌ و یۆنانیش  بە هەمان ڕێژەى خاڵ لە پلەى سێیەمدایە.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.