Erbil 30°C دووشەممە 15 تەمووز 06:12

كه‌ركووك.. كۆمه‌ڵه‌ شیعری (ده‌سكه‌نه‌ی خه‌م) بڵاوده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (16/10/2023، مامۆستای شاعیر سه‌لمان ئه‌حمه‌د، له‌ كارێزدا خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه‌ شیعری خۆی ده‌كات.
(ده‌سكه‌نه‌ی خه‌م) ناوی یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه‌ شیعری مامۆستا سه‌لمانه‌، تێكڕای شیعره‌كانی گوزارشت له‌ هه‌ستێكی پاكی مرۆڤانه‌ و ویژدانی به‌ كوڵ هاتووی شاعیر به‌رانبه‌ر به‌ هه‌مه‌جۆر دیارده‌ و كردار و هه‌ڵوێست و ڕووداوه‌كانی ژینگه‌ی خۆی ده‌كه‌ن.
دوای قسه‌ كردن له‌ باره‌ی (ده‌سكه‌نه‌ی خه‌م)ـه‌وه‌، به‌ هیوای ئه‌وه‌ی هه‌رده‌م دوور له‌ خه‌م بن، دیوانه‌كه‌ به‌ دیاری به‌سه‌ر میواناندا دابه‌ش ده‌كرێت.
رێوڕسمه‌كه‌،كاتژمێر (4)ی ئێواره‌ له‌ كتێبخانه‌ی كارێز به‌رێوه‌ ده‌چێت.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.