به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كان له كوردستانی ئێران سێ كۆڵبه‌ری كورد بریندار ده‌كرێن.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له‌چه‌ند رۆژی رابردوو، هاووڵاتییه‌كی كورد به ناوی موحسین وەلیوڵڵایی، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كان لە سنووری نەوسوود بریندارکرا.
راشگه‌یاندراوه، ئەو کۆڵبەرە کە پشتی بەسەختی بریبدارکرابوو، بەمەبەستی پێڕاگەیشتن و چارەسەرکردنی پزیشکی بۆ ناوەندی دەرمانی گواسترایەوە.
هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كان، ئەمیر کەریمی کۆڵبەری خەڵکی گوندی گۆشخانی سەر بە بەشی شاری سەوڵاوا، بریندارکرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی رێكخراوی هه‌نگاودا هاتووه، لەم دواییانەدا کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی بێهرووز مورادی، بە تەقەی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كان، برینداركرابوو. ناوبراو لە نەخۆشخانەی پاوە، نەشتەرگەری بۆ کراوە و لەو نەخۆشخانە خەوێندراوە.
به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران سێ كۆڵبه‌ری كورد برینداركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.