Erbil 17°C ھەینی 25 تشرینی یەکەم 09:27

ئینتەر میلان گرێبەستی لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی نوێدەکاتەوە

کوردستان TV
100%


جوزێپی مارۆتا، بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەی ئینتەر میلان، لە نوێترین لێدوانیدا، ئاشکرایدەکات گرێبەستی لاوتارۆ مارتینێز نوێدەکەنەوە.
بەرپرسەکەی ئینتەر میلان لەوبارەیەوە دەڵێت،لاوتارۆ ئێستا و داهاتووی یانەکەمانە، زۆر حەزدەکەین گرێبەستەکەی نوێبکەینەوە، هەموو هەوڵێک دەدەین بەم زووانە گرێبەستێکی نوێی لەگەڵدا واژۆ بکەین.
لاوتارۆ لە هاوینی 2018 لە رایسینگ کڵەبی ئەرجەنتینی بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ ئینتەر میلان. بە درێسی یانە ئیتاڵییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 248 یاری کردووە، 113 گۆڵی کردووە و 38 گۆڵی درووستکردووە.
هەر بە درێسی ئینتەر، نازناوێکی سێریا ئەی، دوو نازناوی جامی ئیتاڵیا و دوو نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیای بەدەستهێناوە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.