له پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا و پورتوگال سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد.
شه‌وی رابردوو، له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی حه‌وته‌م له پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024، هه‌ردوو هه‌ڵبژاردی فه‌ڕه‌نسا و هۆڵه‌ندا رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه.
یارییه‌كه له‌یاریگای تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به‌رێوه‌چوو، یاریش له به‌رژه‌وه‌ندی فه‌ڕه‌نسا به كۆتا هات به ئه‌نجامی دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك.
گۆله‌كانی فه‌ڕه‌نسا له رێگای مباپێ له خوله‌كه‌كانی 7 و 53 تۆماركرا و گۆله‌كه‌ی هۆڵه‌نداش له‌رێگای یاریزان هارتمان له خوله‌كی 84 تۆماركرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش فه‌ڕه‌نسا به 18 خاڵ له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌یدایه و هۆڵه‌نداش به 9 خاڵ له پله‌ی سێیه‌م دایه.
له یارییه‌كی دیكه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال میوانداری سلۆڤاكیای كرد و یارییه‌كه‌شی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به ئه‌نجامی 3 گۆل له‌به‌رامبه‌ر دووگۆل به كۆتاهێنا.
سێ گۆله‌كه‌ی پورتوگال له رێگای یاریزانان، رۆناڵدۆ دوو گۆل و جۆنکالۆ رامۆس لە خولەکەکانى 18 و 29 و72 تۆماركران و دووگۆلهكهی سلۆڤاکیاش داڤید هانکۆ و لۆبتکا لە خولەکەکانى 69 و 80تۆماررا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش پورتوگال به 21 خاڵ له پێشه‌نگدایه و سلۆڤاكیاش به 13 خاڵ له پله‌ی دووه‌م دایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.