شه‌وی ڕابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان، له‌و وڵاته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له ئیسڕائیل كرد و ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ و گه‌مارۆدانی غه‌زه به‌رده‌وام بێت، كردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی دیكه‌ی شه‌ڕ دژی ئه‌و وڵاته ئه‌گه‌رێكی ڕاسته‌قینه ده‌بێت.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدولڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانی عێراقی، شه‌وی ڕابردوو گه‌یشته به‌یرووت و بڕیاریشه سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی تریش بكات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: ئه‌په‌ڕاسیۆنی گه‌رده‌لوولی ئه‌قسا له ده‌رئه‌نجامی تاوانه‌كانی ئیسڕائیل هاتۆته ئاراوه و گه‌لانی ئیسلامی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێشێلكارییه به‌رده‌وامه‌كان دژی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی قبووڵ ناكه‌ن.
گوتیشی: بڕینی ئاو و كاره‌با و به ئامانجگرتنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه تاوانی گه‌وره‌یه، هه‌ر ئه‌م وڵاته خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت له ده‌رئه‌نجامی به‌رده‌وامی ئه‌م تاوانه و پێشێلكارییانه به‌رامبه‌ر به گه‌لی فه‌ڵه‌ستین.
نه‌شی شارده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی به‌هه‌موو هێز و توانایه‌كییه‌وه پشتگیری له گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدولڵاهیان هۆشداریشی دایه ئیسڕائیل و جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته له ئه‌نجامدانی تاوانه جه‌نگییه‌كان و گه‌مارۆدانی غه‌زه به‌رده‌وام بێت، دڵنیابن به‌ره‌ی دیكه‌ی جه‌نگ دژی ئه‌و وڵاته ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.