كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی پورتوگال و یانه‌ی نه‌سڕی سعوودیه له میانی به‌شداریكردنی له كه‌مپی مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی بۆ دوو یاری پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی2024 واده‌ی وازهێنانی خۆی له یاری تۆپی پێی ئاشكراكرد.
رۆناڵدۆ له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، له یاری تۆپی پێ به‌رده‌وام ده‌بم تا ته‌مه‌نی چل و دوو ساڵی.
دوای ئه‌و ته‌مه‌نه‌وه واز له یاری تۆپی پێ ده‌هێنم، رۆناڵدۆ له ته‌مه‌نی سی و هه‌شت ساڵیدا له گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رده‌وامه و له گه‌ڵ نه‌سریش گۆڵكاری خولی رۆشن سعوودییه، رۆناڵدۆ گۆڵكاری مێژوویی تۆپی پێیه و 869 گۆڵ له مێژووی خۆییدا توماركردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.