Erbil 15°C چوارشەممە 17 نیسان 23:11

نادال به‌شداری پاڵه‌وانێیه‌تی ئوستڕاڵیای كراوه‌ ده‌كات

کوردستان TV
100%


 
ڕكابه‌ريیه‌كانی پاڵه‌وانێتی ئوسترالیای كراوه‌ له‌ یاری تێنسی سه‌ر زه‌وی ساڵی داهاتوو له‌ مانگی یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت  و یاریزانه‌ به‌شداربووه‌كان ئاماده‌كاری بۆ ئه‌م رووداوه‌ مه‌زنه‌ ده‌كه‌ن.
 ڕافائێل نادالی ئیسپانی و پاڵه‌وانی پێشووی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌، دوای دابڕانی ماوه‌ی ساڵێك له‌ یاریگاكان بریاری داوه‌ به‌شداری تێدا بكات، كرایگ تایلی به‌رێوه‌به‌ری تێنسی ئوسترالیای كراوه‌ رایگه‌یاند ره‌نگه‌ له‌ مه‌راسیمی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ رافائێل نادالی ئیسپانی به‌شداری بكات ، دوای ئه‌وه‌ی له‌ پێكانه‌ سه‌خته‌كه‌ی رزگاری بووه‌ .
ناوبراو ووتیشی به‌شداریكردنی نادال بۆ ڕووبه‌روبۆنه‌وه‌ی نۆكا جوكوڤیچه‌ و كۆتایی هێنان به‌ باڵاده‌ستی ئه‌و یاریزانه‌ له‌ پاڵه‌وانێتیه‌ مه‌زنه‌كانی تێنسی جیهان كه‌ بیست و چوار نازناوی گراند سلامه‌یه‌ .
 ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ هه‌ریه‌ له‌ یاریزانان له‌ ئاستی خانمان ئارینا سابالینكا و ئیڤا شوینتێك و كۆكۆ گاوف و نائومی ئۆساكا و كارۆلین ڤۆزنیاكی و ئه‌نجلیك كیبه‌ری له‌ سه‌روی یاریزانه‌ به‌شداربووه‌كانی خانمان دابن.
 له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ تایلی ووتی ، له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ رێز له‌ یاریزانی پێشووی ئوسترالیا ئیڤۆن گولاگۆنگ ده‌گیرێت كه‌ له‌و كاته‌دا ته‌مه‌نی ده‌بێته‌ په‌نچا ساڵ و یه‌كێكه‌ له‌ یاریزانه‌ دیاره‌كانی جیهان.
 
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.