Erbil 1°C یەکشەممە 01 کانونی یەکەم 04:59

له‌ ماوه‌ی 9 مانگی رابردوودا ئێران 83 هاووڵاتی كوردی له‌ سێداره‌داوه‌

السجن
کوردستان TV
100%


هاووڵاتی كوردی خه‌ڵكی سنووری شاری سه‌رده‌شت له‌ كوردستانی ئێرانی ئێران له‌ سێداره‌درا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌م 11ی10ی2023،  سزای سێدارەی حوسێن بەهرەمەند، خەڵکی شاری ڕەبەت لە بەندیخانەی شاری هەمەدان جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، ئەم بەندکراوە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا.
رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تاکوو داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی سێدارەی ئەم بەندکراوە لەلایەن ڕاگەیاندنەکانی پەیوەندیدار بە دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی 2023 ، لایەنی کەم سزای سێدارەی 83 بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێکراوە.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.