Erbil 2°C یەکشەممە 01 کانونی یەکەم 08:05

لە ئێران ڕۆژانه‌ 2 كه‌س له‌ سێداره‌ ده‌درێ و 83 به‌ندكراوی كوردیش له‌م ساڵدا له‌ سێداره‌دراون

کوردستان TV
100%


له‌ شاره‌كانی كوردستانی ئێران و شاره‌كانی دیكه‌ رۆژانه‌ 2 كه‌س له‌ سێداره‌ده‌درێ.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند،  لە سەرەتای ساڵی 2023 تاوه‌كو 17ی7ی2023، واته‌  له‌ ماوه‌ی 281 رۆژدا 538 كه‌س له‌ كوردستانی ئێران و شاره‌كانی دیكه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه‌ له‌ سێداره‌ دراون، به‌مه‌س واته‌ ڕۆژانه‌ 2 كه‌س له‌ سێداره‌رداوه‌. 
 رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، له‌ نێو ئه‌و ژماره‌یه‌دا 13 كه‌سیان ئافره‌تن، 3 به‌ندكراویش ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵ بووه‌ و ئه‌و سێ كه‌ش له‌ سێداره‌ دراون.
 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیگه‌یاندووه‌، هه‌روه‌ها هه‌ر له‌ نێو ئه‌و ژماره‌یه‌دا 118 به‌ندكراویان به‌لووچ بوون و 81 به‌ندكراویش كوردبوون و 16 هاووڵاتیش خه‌ڵكی وڵاتی ئه‌فغانستانن.
هه‌روه‌ها هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ كۆی ئه‌و 538 به‌ندكراوه‌ له‌ سێداره‌دراوانه‌، ناسنامه‌ی 92 كه‌سیان پشتڕاستكراوه‌ته‌وه‌.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.