هێزه ئهمنییهكانی ئێران حهوت هاووڵاتی كورد دهستگیردهكهن.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، حەوت هاووڵاتییانی کوردی خەڵکی شاری تیکاب بە ناوەکانی عەلی بەرادەران، عەلی سەروی، عارف زەمانی، ئەمین قارەمانی، مەعرووف سالمی، زاهید مەجنوونی و مەهدی مەجنوونی کە ناڕەزایەتییان لەسەر بەردەوامیی چالاکی و کارکردنی نایاساییی کانگایەکی نزیک لەو شارە دەربڕیوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیركران.
رێكخراوهكه رایگهیاندووه، ئەو حەوت هاووڵاتییە کە خەڵکی گوندی "ئەحمەدئاوا"ی سەر بە شاری تیکاب بوون، دوای ناڕەزایەتیدەربڕین لەسەت بەردەوامیی چالاکییە نایاسیاییەکانی کانگایەکی نزیک لەو گوندە و لێکەوتە ژینگەیییەکانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستگیركراون.
بە وتەی هاووڵاتییانی دانیشتووی ئەو گوندە، بەهۆی ئەو کانگا نوێیەوە لە ماوەی ڕابردوودا لە نزیک گوندەکەیان کەوتووەتە کار، ئاوی خواردنەوەی ئەو گوندە و چەند گوندێکی دەوروبەری "ئەحمەدئاوا" بڕاوە و بەهۆی ئەگەری بەردەوامیی چالاکی و کارکردنی نایاساییی ئەو کانگایە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرچاوەی ئاوی گوندەکانی ئەو ناوچەیە بەتەواوەتی وشک دەبێت.
هەروەها بەگوێرەی ئەوەی کە خەڵکی ناڕازیی ئەو گوندە ڕایانگەیاندووە؛ ئەو کانگایە لە شوێنێکی کەونار و مێژوویی کە بەشێکە لە ئاسەواری دێرینی ناوچەکە دامەزراوە و مۆڵەتنامەی دامەزراندن و چالاککردنەوەی ئەو کانگایە لە ڕەوتێکی گەندەڵیی ئیداریدا بڕیاری لەسەر دراوە و ڕێگە بەو کانگایە لە وەها شوێنێک دراوە.
بەپێی زانیارییەکای هەنگاو، ئەو 7 هاووڵاتییە کوردە دوای ئەوەی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیركراون، بۆ بەندیخانەی میاندواو گواستراونەتەوە و هەروەها بارودۆخی یەکێک لەو دەستبەسەرکراوانە بەهۆی ئەوەی کە نەخۆشیی دڵی هەبووە، نالەبار و ناجێگیرە.
ئێران 7 هاووڵاتی كورد دهستگیر دهكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.