Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 10:26

تورکیا ئەکادیمیایەکی ئاسایشی لە کوردستانی سووریا کردە ئامانج؛ گیانلەدەستدان و برینداربوونی دەیان کەسی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

بەهۆی بۆردومانی تورکیا بۆ سەر ناوەندێكی مەشقی سەر بە هێزەکانی ئاسایش لە کوردستانی سووریا 11 کەس گیانیان لەدەست دا و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون .

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 09ـی 10ـی 2023 فڕۆکەی جەنگی تورکیا ئەکادیمیایەکی سەر بە هێزەکانی ئاسایش لە کوردستانی سووریا دەکاتە ئامانج، لەبارەی هێرشەکەوە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەیەکی جەنگی هێزی ئاسمانی تورکیا بۆسەر ناوەندێکی مەشقی سەر بە هێزەکانی ئاسایش لە ناوچەی کۆچەرات لە سنووری دێرک سەر بە پارێزگای حەسەکە لە کوردستانی سووریا 11 سەرباز گیانیان لەدەست دا و دەیانی دیکەش برینداربوون.

ڕاشیگەیاند: بەهۆی بوونی دەیان بریندار کە ڕەوشی تەندروستیان مەترسیدارە، ئەگەری زۆرە ژمارەی گیانلەدەستدان بەرزببێتەوە.

ڕوانگەی سووری ئاماژەی بەوەش دا کە ئەمبوڵانس بەپەلە گەیشتووەتە شوێنی هێرشەکە بۆ گواستنەوەی تەرم و بریندارەکان، هاوکات زۆرێک لە نەخۆشخانەکانی ناوچەکە لە ئامادەباشیدابوون و داوایان لە هاووڵاتیان کرد بچن بۆ بەخشینی خوێن بۆ ڕزگارکردنی گیانی بریندارەکان.

بۆردومانەکانی تورکیا لەدوای هێرشێکی خۆکوژی دوو چەکداری پەکەکە دێت بۆ سەر بارەگای سەرەکیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی تورکیا لە ئەنقەرە، کە لەدوای ئەم هێرشەوە تورکیا بەچڕی دەستی بە بۆردومانکردنی بارەگاکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا کردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.