Erbil 21°C ھەینی 25 تشرینی یەکەم 11:24

هه‌ڵبژارده‌ی دێرینه‌كانی هه‌ولێر رووبه‌رووی دێرینه‌كانی پورتوگال ده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%


هه‌ڵبژارده‌ی دێرینه‌كانی هه‌ولێر به‌شداری له‌ جامی جیهانی دێرینه‌كان له‌ توركیا ده‌كات .
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، بەمەبەستی بەشداری کردن لە خولی جامی جیهانی دێرینەکان، هەڵبژاردەی دێرینەکانی هەولێر  گه‌یشته‌ وڵاتی توركیا. 
شایەنی باسە ساڵانە ئەو پاڵەوانەتیە لە وڵاتی تورکیا بە بەشداری چەندین هەڵبژاردەی دێرینی وڵاتانی جیهان بەڕێوە دەچێت.
بۆ جاری سێیەمه‌  هەڵبژاردەی دێرینەکانی هەولێر بەشدار دەبن لە پاڵەوانیەتی یانەکانی دێرینی جیهان ، کە ئەم ساڵ بە بەشداری 20 یانە لە وڵاتی تورکیا بەڕێوە دەچێت و دابەش کراون بەسەر 5 کۆمەڵە .
سبەی دووشه‌م 9ی10ی2023، کاتژمێر 5 ئێوارەی  هەڵبژاردەی هەولێر یەکەم یاری بەرامبەر هەڵبژاردەی پورتوگال دەبێت .
یانەکانی بەشدار بوو :
1- هەولێر - هەرێمی کوردستان
2- نابلس - فەلەستین
3- ماستەر - بۆسنا
4- فاس - مەغریب
5- یاتا - تورکیا
6- بەتەرەن برێزرن  
7- کرک رەلی - تورکیا
8- رامه‌ڵڵا - فەلەستین
9- موسڵ - عێڕاق 
10 - بولگاریا 
11 - پۆلۆنیا 
12- جەزائیر 
13- پۆڕتەکیس - پورتوگال
14- قوبرس 
15- بابل زۆر - جه‌زائیر
16- ئەنباڕ - عێڕاق
17- قودوس - فەلەستین
18- پرێزەران ماستەر  
19-ماس دیر 
20- جەزائیر

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.