له‌لالیگا و پریمه‌رلیگدا ڕیاڵ مه‌درید و مانچێسته‌ریونایتد سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌یان تۆماركرد.
شه‌وی رابردوو، له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی نۆیه‌م له خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له میوانداری كردنی ئۆساسۆنا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆماركرد.
ڕیاڵ مه‌درید توانی براوه‌ی یارییه‌كه بێت به ئه‌نجامی چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر.
گۆله‌كانی ڕیاڵ مه‌درید له رێگای هه‌ریه‌ك له یاریزانان، بیلینگهام دوو گۆڵ ، ڤینسیۆس ، خۆسیلۆ لە خولەكەكانی 9 ، 54 ،65 ، 70 تۆماریان كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ڕیاڵ مه‌درید به 24 خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خولدایه و ئۆساسۆناش به 10 خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی دایه.
له گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی نایابی ئینگلیزیش یانه‌ی مانچێسته‌ریونایتد سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر
برینتفۆرد تۆماركرد.
مانچێسته‌ر یونایتد له میوانداری كردنی برینتفۆرد توانی سه‌ركه‌وتن تۆماربكات به ئه‌نجامی 2 گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك.
دوو گۆڵەكەی مانچێسته‌ر یونایتد له رێگای یاریزان سکۆت مەکتۆمینای تۆماركرا و تاكە گۆڵەكەی برێنتفۆردیش یانسین لە خولەكی 26 تۆماری كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش مانچێسته‌ریونایتد به 12 خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌مدایه و برێنتفۆردیش به 7 خاڵ له پله‌ی چوارده‌م دایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.