سزای یەک ساڵ بەندکران بەسەر فیرووز عەبدوڵڵاهی، نووسەری کوردی خاوەن پێداویستی تایبەت سەپێندرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له ماوه‌ی رابردوودا فیرووز عەبدوڵڵاهی، ته‌مه‌ن 54 ساڵ ، نووسەری کتێبی منداڵان و خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتگەلێکی وەکوو "ئەندامبوون لە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران" سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
راشیده‌گه‌یه‌نن، ئەو سزایه لە ڕێکەوتی 12ی 7ی2023، لەلایەن دادوەر مەسعوود حاجیزادە دەرکرا و بە فەرمی پێیانڕاگەیاندووە.
راشیگه‌یاندراوه، ئەو نووسەرە بۆ ماوەی20 ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی سزاکەی دەتوانێت داوای پێداچوونەوە بکات.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ هاتووه، ئەو نووسەرە خاوەن پێداویستی تایبەتە سزای زەوتکردنی سیمکارت و مۆبایلەکەی و قەدەغەکردنی کارەکەی(دەستفرۆشی) لە شوێنی ئێستای واتە مەیدانی هەڵۆی شاری سەقز بەسەردا سەپێندراوە.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، رۆژی 17ی4ی2023، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی فیرووز عەبدوڵڵاهی لە شاری سەقز و دەستبەسەریان کردووە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەو هاووڵاتییە دوای دەستگیركرانی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواستراوەتەوە، ناوبراو لە ئاکامدا ڕۆژی 22ی 6ی2023، بە دانانی بارمتەی 300 ملیۆن تمەنی، بەشێوەی کاتی و هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگایی‌کردنی ئازادکرا.
ئێران سزای یه‌ك ساڵ زیندانیكردن به‌سه‌ر نووسه‌رێكی كوردی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌سه‌پێنێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.