له ده‌ستپێكی گه‌ری هه‌شته‌می خولی یانه‌كانی ئیتالیا هه‌ردوو یانه‌ی ئیمپۆلی و ئۆدینێزی به‌بێ تۆمار كردنی گۆل یه‌كسان بوون.
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای كارلۆ كاستیلانی به‌رێوه چوو ، به درێژایی ماوه‌ی یاری یاریزانانی هه‌ردوو یانه له هه‌ولی تۆمار كردنی گۆل و سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی سێ خالی یاریه‌كه بوون .
به‌مه‌ش چه‌ند جارێك گه‌یشتنه سه‌ر گۆلی یه‌كتری به‌لام هیچ لایه‌كیان نه‌یان توانی تۆری ئه‌وی دیكه بهه‌ژێنێت ،یاری به‌بێ تۆمار كردنی گۆل كۆتایی پێ هات و هه‌ر یانههو خالێكی یاریه‌كه‌ی وه‌رگرت ، به‌مه‌ش ئیمپۆلی بووه خاوه‌نی چوار خال و له پله‌ی هه‌ژده‌مین دێت ، یانه‌ی ئۆدینێزیش به پێنج خال له پله‌ی حه‌ڤده‌مین دێت .
له خولی ئیتاڵیا هه‌ردوو یانه‌ی ئیمپۆلی و ئۆدینێزی یه‌كسان بوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.