Erbil 2°C یەکشەممە 01 کانونی یەکەم 07:47

خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی 2023 به‌خشرایه‌ ئافره‌تێكی ئێرانی

حوكمت محمدي في خمس دقائق وحكم عليها بالسجن ثماني سنوات و70 جلدة.
کوردستان TV
100%

خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی نۆبڵی ئاشتی (2023) به‌خشرایه‌ نێرگس محه‌مه‌دی چالاكوانی ئێرانی به‌هۆی كاره‌كانی له‌ بواری مافی ئازادی ژنان له‌و وڵاته‌دا.

نێرگس له‌ كاتێكدا خه‌ڵاته‌كه‌ی پێ ده‌به‌خشرێ كه‌ خۆی ئێستا له‌ زیندانه‌كانی ئێرانه‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ سزای زیندانیكردنی 31 ساڵیان به‌سه‌ردا سه‌پاندووه‌.

به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی به‌ نێرگس كه‌ تا ئێستا 13 جار له‌ ئێران ده‌ستگیركراوه‌، ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ دەنگی ملیۆنان داواکاری ئافرەتانە بۆ یەکسانی و ئازادی لە ئێران و لە سەرانسەری جیهاندا.

به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه‌ به‌ نێرگس وەک ئه‌وه‌ی كه‌ ڕێکخراوەکان ئاماژەی بۆ دەکەن، بە ناوی ملیۆنان ئێرانییه‌وه‌ وەری دەگرێت کە لە ئێستادا خەبات بۆ ئازادی و ئاشتی و دژی ستەم و توندوتیژی دەکەن، هەروەها بەناوی ئافرەتانی ئەفغانستان و زۆرێک لە وڵاتانی دیکە کە هەمان شەڕ بۆ ئازادی دەکەن.

به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی به‌ نێرگس محەمەدی، دوای تێپەڕبوونی ساڵێك دێت بەسەر کۆچی دوایی ژینا ئەمینی که له‌ژێر ئەشکەنجەی دەستی پۆلیسی ئەخلاقی لە 16ی ئه‌یلوولی ساڵی 2022 گیانی له دەست دا، دوایی ژینا ئەمینیش شەپۆلێکی ناڕەزایەتی لە دژی ئەو ڕژێمەی کە ستەم لە ئافرەتان دەکات دروست بوو و تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.