له گه‌ڕی دووه‌م له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان، شه‌وی رابردوو هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی بارسێلۆنا و نیوكاسڵ یونایتد و مانچێسته‌رسێتی سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد.
شه‌وی رابردوو، له كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م له گه‌ڕی دووه‌م له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی بووه میوانی یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی.
بارسێلۆنا توانی سه‌ركه‌وتنێكی زه‌حمه‌ت به‌سه‌ر یانه پورتوگالییه‌كه تۆماربكات، به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ی یارییه‌كه بوو.
گۆله‌كه‌ی بارسێلۆنا له‌لایه‌ن یاریزان، فیران تۆرێس لە خولەکى 45 تۆماركرا.
به‌م سهركهوتنهس بارسێلۆنا به‌شه‌ش خاڵ له‌پله‌ی یه‌كه‌م دایه و پۆرتۆش به 3 خاڵ له پله‌ی دووه‌م دایه.
له كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌میش، هه‌ردوو یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی و پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی ڕووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه.
یارییه‌كه له یاریگای نیوكاسڵ به‌رێوه‌چوو، پاریس دووچاری شكستێكی گه‌وره هات، یارییه‌كه به‌ئه‌نجامی چوار گۆل له به‌رامبه‌ر گۆلێك له به‌رژه‌وه‌ندی نیوكاسڵ یونایتد به كۆتا هات.
گۆله‌كانی نیوكاسڵ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له یاریزانان، ئەلمیرۆن ، بۆرن، لۆنجستاف ، فابیان ، لە خولەکەکانى 17 ، 39 ، 50 ، 90 تۆماركران.
گۆله‌كه‌ی پاریسیش له‌لایه‌ن یاریزان، لوکاس هێرناندز لە خولەکى 56 تۆماركرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش نیوكاسڵ به چوار خاڵ له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌یدایه و پاریسیش به سێ خاڵ له پله‌ی دووه‌م دایه .
هه‌ر له هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا، هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی و بڕوسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه.
یارییه‌كه به‌یه‌كسانبوون به بێ گۆل به كۆتاهات، میلان به 2 خاڵ له‌پله‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یدایه و بڕوسیا دۆرتمۆندیش خاوه‌ن خاڵێكه و له پله‌ی چواره‌مدایه.
له یارییه‌كه‌ی دیكه‌دا، له كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م و له گه‌ڕی دووه‌م له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، مانچێسته‌ر سێتی ئینگلیزی بووه میوانی ئاڕ بی لایپزیگی ئه‌ڵمانی.
یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی مانچێسته‌ر سێتی ته‌واو بوو به ئه‌نجامی سێ گۆل له به‌رامبه‌ر گۆلێك.
گۆله‌كانی یانه‌ی مانچێسته‌رسێتی له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له یاریزانان، فیڵ فۆدین ، ئەلڤارێز ، دۆکۆ لە خولەکەکانى 25 ، 84، 90 تۆماركران،گۆله‌كه‌ی ئاڕ بی لایپزیگ یاریزان، ئۆبێندا لە خولەکى 48 تۆمارى کرد.
بەم سه‌ركه‌وتنه‌ش مانچێسته‌رسێتی به‌شه‌ش خاڵ له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه و ئاڕ بی لایپزیگ به سێ خاڵ له پله‌ی دووه‌م دایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.