Erbil 28°C شەممە 27 تەمووز 03:13

جیاوازی لەنێوان بیبەری سوور و سەوز و پرتەقاڵیدا چییە؟

کوردستان TV
100%

بیبەری شیرین بە چەندین ڕەنگ دێت، لەوانە: سوور، سەوز،پرتەقاڵی، ئەمەش وا دەكات هەندێك پرسیار لە جیاوازی نێوان ئەو سێ ڕەنگە بكەن، هەرچەندە هەموویان لە یەك جۆری ڕووەكەوە هاتوون.
لەوبارەیەوە وەزارەتی كشتوكاڵ و خزمەتگوزاری بەكاربەرانی فلۆریدا (FDACS) لە ماڵپەڕی خۆیدا ڕوونی كردەوە كە بیبەری شیرین دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی.
بەڵام بیبەری سەوز دوو هێندەی بیبەری پرتەقاڵی ڕێژەی ڤیتامین C لەخۆدەگرێت، لەكاتێكدا بیبەری سوور سێ ئەوەندەی ڤیتامین C لەخۆدەگرێت.
هاوكات وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لە ڕێگەی پێگەی فەرمی خۆیەوە، شەش سوودی دیار و بەرچاوی ڤیتامین سی، یان ئەوەی بە "ترشی ئەسكۆربیك" ناسراوە، ئاشكرا دەكات.
لەوانە:
یارمەتی پاراستنی خانەكان دەدات.
پارێزگاری لە تەندروستی پێست و خوێنبەرەكان و ئێسك و ئیسقانەكان دەكات.
یارمەتی چاكبوونەوەی برینەكان دەدات.
یارمەتی بەرهەمهێنانی كۆلاجین دەدات.
وەك دژە ئۆكسێنەر كاردەكات.
ڕێژەی مژینی ئاسن باشتر دەكات.
هەروەها  وەزارەتی تەندروستی و دانیشتوانی میسر دەڵێت: ڤیتامین سی لە زۆرێك لە بەرهەمە سروشتییەكاندا هەیە، وەك: سەوزەوات، بیبەر .لەمیوەشدا، شووتی، پرتەقاڵ، شللك.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.