Erbil 20°C ھەینی 25 تشرینی یەکەم 11:18

یانەی ھیلالی سعوودی لە یانەی نەساجی مازەندەرانى ئێرانی بردەوە

کوردستان TV
100%

لە گەڕی دووەمی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیادا، یانەی ھیلالی سعوودی بە ئەنجامی 3-0 لە یانەی نەساجی مازەندەرانى ئێرانی بردەوە.

لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا و لە کۆمەڵەی چوارەمدا، یانەی نەساجی مازەندەران لە یاریگای ئازادی لە تاران میواندری یانەی ھیلالی کرد.

لەگەڵ دەست پێ کردنی یارییەکە، یاریزانانی یانەی ھیلال بە ئاستێکی باش دەرکەوتوون و دوای زنجیرەیەک ھێرش بۆسەر گۆڵی یانەی بەرامبەر و لە خولەکی 18دا، یاریزانی یانەی ھیلال، ئەلێکساندەر میترۆڤیچ یەکەم گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.

لە خولەکی 38ی یارییەکەدا، ناوبژیوان یاریزانی یانەی ھیلال، سەلمان فەرەج و یاریزانی یانەی نەساجی مازەندەران، ئەمیر ھۆشمەند بەھۆی شەڕ و پێکدادانەوە، بە کارتی سوور کردنە دەرەوە.

لە گێمی دووەمی یارییەکەدا، یانەی ھیلال بەردەوام بوو لە پێشکەشکردنی ئاستە بەرزەکەی و یاریزانی یانەی ھیلال، نەیمار دا سیلڤا لە خولەکەی 58دا، دووەم گۆڵی بۆ یانەکە و یەکەم کۆڵی خۆی لە خولەکەدا، تۆمار کرد و یانەکەی پێشخست.

دواتر لە لە خولەکی 93ی کاتی زیادکراوی یارییەکەدا، یاریزانی یانەی ھیلال ، ساڵح شەھیری سێیەم گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.

یارییەکەیش بە ئەنجامی 3-0 لە بەرژەوەندی یانەی ھیلالی سعوودی کۆتایی ھات و بەوەیش سێ خاڵی یارییەکەی بەدەست ھێنا.

بەو ئەنجامەیش، یانەی ھیلالی سعوودی کۆی خاڵەکانی لە کۆمەلەی چوارەمدا، گەیاندە چوار خاڵ و پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.