له ده‌ستپێكی به‌ڕیوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌م له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، شه‌وی رابردوو هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید و گه‌ڵاته‌سه‌ڕای و ئینته‌رمیلان و بایرن میونشن سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد.
له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، شه‌وی رابردوو هه‌ردوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و ناپۆلی رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه.
ناپۆلی له میوانداری كردنی ڕیاڵ مه‌درید شكستی هێنا له براوه‌بوون، یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ڕیاڵ مه‌درید به كۆتا هات به ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر دووگۆل بۆ ناپۆلی.
گۆله‌كانی ڕیاڵ مه‌درید له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له یاریزانان، ڤینیسیۆس و بیلینگهام و میریت بە هەڵە لە خولەکەکانى 27 ، 34 ، 78 تۆماریان کرد، دوو گۆڵەکەى یانه‌ی ناپۆلیش له رێگای هه‌ریه‌ك له یاریزانان، ئۆستیگارد و زیلینسکى لە خولەکەکانى 19 و 54 تۆماركران.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ڕیاڵ مه‌درید به شه‌ش خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و ناپۆلیش به سێ خاڵ له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌دایه.
له یارییه‌كی دیكه‌دا، هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ریونایتدی ئینگلیزی و گه‌ڵاته‌سه‌ڕای توركی رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه.
یانه‌ی گهڵاتهسهڕا بووه میوانی یانه‌ی مانچێسته‌ریونایتد، یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه توركییه‌كه ته‌واوبوو به‌ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر دوو گۆل بۆ یانه ئینگلیزییه‌كه.
گۆله‌كانی یانه توركییه‌كه له‌رێگای هه‌ریه‌ك له یاریزانان، زاها ، ئۆگلۆ ، ئیکاردى تۆماركران، دوو گۆڵەکەى مانچێستهریونایتدیش هۆیلۆند تۆمارى کرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش گه‌ڵاته سه‌رای له‌ئێستای ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا به چوار خاڵ له پله‌ی دووه‌مدایه و مانچێسته‌ر یونایتدیش به‌هۆی شكستی له‌م یارییه و یاری پێشوویدا له پله‌ی كۆتادایه له‌ڕیزبه‌ندیدا.
هه‌ر له میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌م له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان هه‌ردوو یانه‌ی یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی به‌ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر به‌نفیكای پورتوگالی تۆماركرد.
گۆله‌كه‌ی ئینته‌رمیلانیش له خوله‌كی 62 له رێگای مارکۆس تورام تۆماركرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ئینته‌رمیلان به چوار خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌یدایه و بهنفیكایش له پله‌ی كۆتا ریزبه‌ندی دایه به‌هۆی شكستی له هه‌ردوو یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌م و دووه‌م .
له یارییه‌كی دیكه‌دا، یانه‌ی بایرن میونشن به‌ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر کۆپنهاگنى دانیمارکى تۆماركرد.
دوو گۆله‌كه‌ی بایرن له رێگای هه‌ریه‌ك له یاریزانان، جەمال مۆسیالا و ماتیس تی لە خولەکەکانى 67 و 83 تۆماركرا، گۆله‌كه‌ی کۆپنهاگنیش لۆکاس لە خولەکى 56 تۆماركرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش بایرن به شه‌ش خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و کۆپنهاگنیش خاوه‌نی یه‌ك خاڵه و له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌دایه.
له‌یارییه‌كی دیكه‌دا یانه‌ی لانسی فه‌ڕه‌نسی به‌ئه‌نجامی دووگۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ئاڕسینالی ئینگلیزی تۆماركرد .
گۆله‌كانی لانس له رێگای هه‌ریه‌ك له یاریزانان، ئادرین تۆماسسۆن و ئێلێ له خوله‌كه‌كانی 25 و 69 تۆماركرا، گۆله‌كه‌ی ئارسیناڵیش له رێگای یاریزان گابرێل له خوله‌كی 14 تۆماركرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش لانس به چوار خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و ئاڕسیناڵیش به سێ خاڵ له پله‌ی دووه‌مدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.