Erbil 2°C یەکشەممە 01 کانونی یەکەم 07:39

مانگی رابردوو ئێران 203 هاووڵاتی كوردی ده‌ستگیركردووه‌

کوردستان TV
100%


له‌ ماوه‌ی مانگی رابردوودا، له‌ كوردستانی ئێران 203 هاووڵاتی كورد ده‌ستگیركراوه‌. 
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له‌ مانگی 9ی رابردووی ئه‌مساڵدا، 463 هاووڵاتی له‌ ته‌واوی شاره‌كانی ئێران ده‌ستگیركراون. 
رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، له‌م ڕێژه‌یه‌دا، 203 هاووڵاتییان كوردن كه‌ ده‌ستگیركراون، هه‌روه‌ها 122 هاووڵاتی به‌لووچ و 51 ئافره‌ت و 50 منداڵ و 8 هاووڵاتی په‌یڕه‌وی ئایینی به‌هایی و 20 هاووڵاتی تورك و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌، له‌ كوردستانی ئێران و شاره‌كانی دیكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون. 

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هه‌ر له‌ مانگه‌دا 4 قوتابی كوردی زانكۆ له‌ سەقز، قوروە، تاران و زەنجان و هەروەها 8 مامۆستای كود له‌  قوتابخانەكانی  شاره‌كانی سەقز و  دیواندەرە، قوروە، کرماشان، نۆشەهر، بوجنوورد، ئەردەبیل و یەزد  ده‌ستگیركراون. 
هه‌روه‌ها راشگه‌یاندراوه‌، هه‌ر له‌مانگی رابردوودا 4 رۆژنامه‌نووس و 14 هونه‌رمه‌ند  ده‌ستگیركراون. 
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.