له مانگی رابردوودا، له گرتوخانه‌كانی ئێران 27 كه‌س له سێداره‌دراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، لە ماوەی مانگی ئه‌یلولی رابردوودا، 27 به‌ندكراو له گرتوخانه‌كانی ئێران له سێداردراون، له‌م ژماره‌یه‌شدا 17 به‌ندكراو بە تۆمەتی کوشتی بەئەنقەست لەسێدارە دراون.
رێكخراوه‌كه راشیدهگهێنێت، له مانگی 9ی 2023، 6 به‌ندكراوی بەلووچ، لە گرتوخانه‌كانی مەشهەد و زاهیدان سزای لەسێدرەدانیان جێبەجێ کراوە.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ر له مانگی ئاماژه پێكراودا، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی ئافره‌ت لە گرتوخانه‌كانی وەرامین و مەشهەد جێبەجێ کراوە. هەروەها دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی ئەبولفەزل بەیات، خەڵکی ڕوباکەریم و عەلی نەجەفی، خەڵکی کۆیەشت، لە گرتوخانه‌كانی کەرەج و خوڕەماوا سزای لەسێدارەدانیان جێبەجێ کراوە کە ئەگەری هەیە لە کاتی تاوانەکەیاندا تەمەنیان له‌خوار تەمەنی یاسایی واتە خوار 18 ساڵی بووه.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لەم ئامارە زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدان لە گرتوخانه‌ی ناوەندیی شیراز بووە کە 4 حاڵەت تۆمار کراوە. هەروەها لە گرتوخانه‌كانی خوڕەماوا، مەشهەد، بیرجەند و قەزڵحیسار هەرکام 3 حاڵەت تۆمار کراوە. هەر لەم ماوە دیاریکراوەدا لە گرتوخانه‌كانی قوم، برووجێرد، ئەهواز و ئیسفەهان هەرکام 1 حاڵەت تۆمار کراوە.
له كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه، جیاکردنەوەی ئامارەکە بەپێی تۆمەتی سەپێندراو به‌م شێوه‌یه بووه:
تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست:17 کەس
تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان: 9 کەس
تۆمەتی دزیی چەکدارانە: 1 کەس
مانگی رابردوو ئێران 27 كه‌سی له سێداره‌داوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.