سێ هاووڵاتی كورد له كوردستانی ئێران ده‌ستگیركران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، رۆژی 28ی9ی2023، هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی ئەرسەلان دیوارگەر، كه خەڵکی شاری دیواندەرەیه و ته‌مه‌نی 46 ساڵه دوای بانگكرانی بۆ ئیداره‌ی ئیتڵاعات له سنه ده‌ستگیركرا.
رێكخراوه‌كه راشیگه‌یاندووه، له هه‌مان ڕۆژی ئاماژه پێدراودا، دوو هاووڵاتی دیكه‌ی كه خه‌ڵكی پیرانشارن بە ناوەکانی سەلام مەحموودی و مستەفا ئۆفتادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیركران.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، مستەفا ئۆفتادە، ته‌مه‌ن 43 ساڵ خەڵکی گوندی کارخانە قەند سەر بە پیرانشاره و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له ماڵه‌كه‌یدا خۆیدا ده‌ستگیركراوه و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە.
راشگه‌یاندراوه، رۆژێك پێشتر، 27ی9ی2023، هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵیانكووتاوه‌ته سه‌ر بازاڕگایه له سنووری پیرانشار، هاووڵاتییه‌كی كورد به ناوی سه‌لام مه‌حمودی ته‌مه‌ن 58 ساڵیان به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه ده‌ستگیركردووه و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوه‌ته‌وه.
له كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه، هه‌تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش، هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو سێ هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.
ئێران سێ هاووڵاتی كورد ده‌ستگیرده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.