Erbil 23°C ھەینی 25 تشرینی یەکەم 13:24

راگه‌یاندراوێك له‌ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌نتۆنی به‌رازیلی و یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی لە مانگی حوزەیران، بە تۆمەتی دەستدرێژیکردن بۆسەر خۆشەویستەکەی، لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی مانچێستەر یونایتد دوورخرایەوە.
 پێگەی فەرمی یانەی مانچێستەر یونایتد بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، رایانگەیاند کە ئانتۆنی لەگەڵ تیپەکەیان دەست بە مەشق و راهێنانەکانی دەکاتەوە.
یانەکە ئاماژەی بەوەیشکردووە، هەردوو وڵاتی بەڕازیل و بەریتانیا، لەگەڵ یاریزانەکە بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکانی خۆیان.
ئانتۆنی دەستی بە مەشقەکانی کردۆتەوە و ئامادەیە بۆ یاریکردن، لە هەمان کاتدا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامدەبن، یاریزانەکە لەژێر چاودێریدا دەهێڵدرێتەوە تا پێشهاتی زیاتر لە دۆسیەکەدا روودەدەن.
یانەکە لە کۆتایی بەیاننامەکە ئیدانەی هەر کارێکی توندوتیژی و دەستدرێژی دەکات، هەموو هەوڵێکی خۆیشیان دەخەنەگەڕ بۆ پارێزگاریکردن لەو کەسانەی دەستدرێژی دەکرێتە سەریان.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.