له دوای كۆتایی هاتنی یاریه‌كه‌ی نێوان بارسێلۆناو سێڤییا له‌گه‌ری هه‌شته‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا كه یاریه‌كه به‌سه‌ركه‌وتنی بارسێلۆنا به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر ته‌واو بوو ، چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسلۆنه بۆ میدیاكان قسه‌ی كرد‌و ووتی،یاری ئه‌مرۆمان یارییه‌كی زۆر قورس و ئالۆز بوو ، تیپی به‌رامبه‌رمان تیپێكی تۆكمه بوو ، به‌تایبه‌تی ل هێلی به‌رگری به به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توند یارییان ئه‌نجام ده‌دا ، راسته ئێمه به‌هۆی پێكانه‌وه چه‌ند یاریزانێكمان یاری نه‌كرد، به‌لام به شێوه‌یه‌كی گشتی یارییه‌كی باشمان ئه‌نجام دا‌و توانیمان سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه وه‌ربگرین كه ئه‌مه‌ش ئامانجی سه‌ره‌كیمان بوو ،جارێكی دیكه پێشه‌نگی خوله‌كه‌مان وه‌رگرته‌وه كه ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خول رووده‌دا ، هیوادارم بتوانین له یاریه‌كانی داهاتوو ئاستی راسته‌قینه‌ی تیپه‌كه ببینن.
سه‌باره‌ت به پێكانی رافینیای به‌رازیلی ،چاڤی ووتی ، رافینیا تووشی پێكان هات له ماسوولكه‌كانی لای راستی و پێكانێكی قورس نیه و له‌وانه‌یه ماوه‌یه‌ك داببڕێ بۆیه هه‌ر زوو گۆانكاریمان پێكرد تاوه‌كو پشوو بدات و بۆ یارییه‌كانی داهاتوو ئاماده بێت چونكه ئه‌و یاریزانێكی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌مانه‌و له زۆر شوێنی یاریگا پشتی پێ ده‌به‌ستین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.