هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كۆڵبه‌رێكی كورد ده‌كوژن.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، شه‌وی هه‌ینی 29ی9ی2023، محەممەد خالیدی، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی «چی چوران» سەر بە شارۆچکەی نەنۆڕی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژرا.
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه به‌رێكخراوه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ئەم کۆڵبەرە لە نزیکی سنووری سەیرانبەندی شاری بانە لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤدا هاتووه، تەرمی ئەم کۆڵبەرە كورده بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیووبی شاری بانە گواستراوەتەوە و تاوەکوو ئێستا تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كۆڵبه‌رێكی كورد كوژرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.