هێرشبەری یانەی ناپۆلی ڤیکتۆر ئۆسیمێن مافی خۆیەتی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر یانەکەی بگرێتەبەر.
دوای ئەوەی تیپەکەی ڤیدیۆیەکی سەیر و سەمەرەی لە تیک تۆک بڵاوکردەوە کە وا دیار بوو گاڵتە بەو یاریزانە دەکات، ئەم ڤیدیۆ سەیرە دوای ئەوە دێت کە ئۆسیمین رۆلێكی گرنگی بینی له‌بردنه‌وه‌ی نازناوی وه‌رزی رابردوو له‌لایه‌ن یانه‌ی ناپۆلی، كه بۆ ماوه‌ی سێ و سێ ساڵ بوو یانه‌كه له‌م نازناوه دابرابوو.
ئه‌و هێرشبه‌ره توانی به‌ته‌نیا سی و یه‌ك گۆڵ بۆ ناپۆلی تۆمار بكات و یانه‌كه به‌نازناوی خولی كالچۆ شاد بكاته‌وه، به‌ڵام ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه له‌پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه سڕایه‌وه، ڕۆبێرتۆ کالێندا بریکاری ئۆسیمێن، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ڕووداوەکەوە بڵاوکردەوە، ئه‌وه‌ی لە پێگه‌ی فەرمی یانه‌ی ناپۆلی له‌تۆری كۆمه‌لایه‌تی تیک تۆک بڵاوكرایه‌وه قبول ناكرێت، هه‌روه‌ها ناوبراو دووپاتیكرده‌وه ئێمە مافی خۆمانە ڕێکاری یاسایی بگرینه به‌ر بۆ پاراستنی ئۆسمین.
جێگای باسه گرته ڤیدیۆیه‌كه‌ی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆك بڵاوكرایه‌وه ئه‌و لێدانه سزایه بوو كه هێرشبەرەکە لە یارییەکەی یەکشەممەی رابردوو بەرامبەر بۆلۆنیا لەدەستیدا، دەنگێکی سەیر و خێرا له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه دۆبلاژ کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.