Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:32

رەنگە بۆكایا ساكا یاریزانی ئارسناڵ بۆ یاری بەرامبەر بۆرنمۆس لەگەری داهاتووی پریمەرلیگ بگەرێتەوە یاریگاكان

کوردستان TV
100%


ئەستێرەی یانەی ئەرسناڵ بۆكایا ساكا چووە لیستی یاریزانە پێكراوەكانی یانەكەی، لەگەری رابردووی پریمەرلیگ، بۆكایا ساكا لەیاری دێربی باكووری لەندەن لەبەرامبەر یانەی تۆتنهام رۆلێكی گرنگی بینی، بەڵام میكل ئەرتیتای راهێنەری یانەی ئەرسناڵ.
لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشرایكرد، بۆكایا ساكا لەیاری دێربی باكووری لەندەن دووچاری پێكان هاتووە، بۆیە ئەو یاریزانە لەیانەكەی دادەبرێت و لەیاری جامی ئینگلتەرا بەشداری نەكرد، بەڵام رەنگە بۆ یاری بەرامبەر بۆرنمۆس لەگەری داهاتووی پریمەرلیگ بگەرێتەوە یاریگاكان.
ساكای تەمەن بیست و دوو ساڵان لەگەری دابرانیشی لەیاری رۆژی شەممە، ژمارەی پێوانەی تۆمار دەكات كاتی بۆ هەشتاو شەش یاری لەپریمەرلیگ دابراوە.
 جێگای باسە بۆكایا ساكا لەئیستادا چووە لیستی یاریزانە پێكراوەكان كە هەریەك لە گابریل مارتینیلی، لیاندرۆ ترۆسارد، یۆرین تێمپەر، تۆماس پارتێی و  دیكلان رایس لەخۆوە دەگرێت.  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.