ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشن جەمال موسیالا دووپاتیكردەوە، ركابەری بردنەوەی خەڵاتی تۆپی زێرین تایبەت بەباشترین یاریزانی جیهان دەكات.
موسیالا لە میانی لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی روونیكردۆتەوە لە ماوەی ساڵێک یان دوو ساڵدا دەمەوێت بگەمە بەرزترین ئاست.
هەروەها مۆسیالا ئاماژەی بەوەشکرد دەمەوێت یەکێک بم لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، ئەوە پلانی من و ئارەزووی منە، بۆیە لەئێستادا كێبركیی بردنەوەی خەڵاتی بالۆن دۆر دەكەم، جەمال مۆسیالا دەستپێكی كاروانی وەرزشی لەگەل یانەی لاوانی بایرن میونشن دەستپێكردوە، دواجار لەهاوینی دوو هەزارو بیست متمانەی تیپی یەكەمی یانەكەی بەدەستهێنا.
مۆسیالا سەد و سی یاری لەگەڵ بایرەن میونشن ئەنجامداوە، هەروەها سی و یەك گۆڵی تۆماركردوەو بیست وچوار گۆڵیشی دروستكردوە، لەگەڵ تیپە باڤاریەكەش براوەی نازناوێكی چامپیۆنزلیگ و چوارنازناوی بۆندسلیگا و نازناوێكی جامی جیهانی یانەكان و نازناوێكی جامی سوپەری ئەوروپا و سێ جامی سوپەری ئەڵمانیا بووە.
جەمال موسیالا: دەمەوێت یەکێک بم لە باشترین یاریزانەکانی جیهان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.