شه‌وی رابردوو، چه‌ند یارییه‌ك له‌قۆناغی 32ی جامی ڕابیتەى یانە پیشەگەرەکانى ئینگلتەرا ناسراو بە کاراباو به‌رێوه‌چوو.
له یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌دا هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر سێتی و نیوكاسڵ یونایتد رووبه‌رووی یهكتربووهوه.
شه‌وی رابردوو، له قۆناغی 32ی جامی ڕابیته‌ی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگڵته‌ڕا ناسراو بهكاراباو، یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتد میوانداری مانچێسته‌ر سێتی كرد، یارییه‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی نیوكاسڵ به كۆتا هات به‌ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر.
گۆله‌كه‌ی نیوكاسڵ یونایتد له رێگای ئیساك له خوله‌كی 53 تۆماركرا.
به‌م ئه‌نجامه‌ش نیوكاسڵ گه‌یشته قۆناغی 16ی داهاتووی جامه‌كه و مانچێسته‌رسێتیش ماڵئاوایی كرد.
له یارییه‌كی دیكه‌ی هه‌مان قۆناغدا، هه‌ردوو یانه‌ی ئارسناڵ وبرێنتفۆرد رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه.
یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئارسناڵ به‌ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر ته‌واوبوو، گۆله‌كه‌ش یاریزان گەنەرز نیلسۆن لە خولەکى هەشتی تایمی یه‌كه‌می یارییه‌كه تۆمارى کرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ئارسناڵ گه‌یشته قۆناغی 16ی داهاتووی جامه‌كه و برێنتفۆردیش ماڵئاوایی كرد.
هه‌ر له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی قۆناغی 32ی جامی كاراباو، هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپول و لیستهرسێتی رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه.
یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی لیڤه‌رپول ته‌واو بوو به‌ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك بۆ لێستهرسێتی.
گۆله‌كانی لێڤه‌رپول له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له یاریزانان، گاکبۆ و سۆبۆسلاى وجۆتا لە خولەکەکانى 48 ، 70 ، 89 تۆماریان کرد. گۆڵەکەى لیستەر سیتیش ماکاتێر لەخولەکى سێ تۆمارى کرد.
بەو شێوەیە لیڤەرپوڵ گەیشتە قۆناغى 16ی داهاتوو لیسته‌رسیتیش ماڵئاوایی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.