لە ویلایەتی ئەلبورزی ئێران، چوار كەس بە تاوانی بڵاوكردنەوەی كحولی ساختە كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 17 كەس و كوێر بوونی 191 كەسی دیكە، لەلایەن دادگاوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەركرا.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی میزانی سەربە دەسەڵاتی دادوەری ئێران، مەسعود ستایشی ،گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری وڵاتەكە، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا لە تاران، زانیاری سەبارەت بە پرۆسەی دادگایی ڕووداوی ژەهراوی بوون بە خواردنەوەی كحولی ساختەی خستەڕوو، كە لە ویلایەتی ئەلبورز گیان لەدەستدانی ژمارەیەك كەسی لێكەوتەوە.
ستایشی ڕایگەیاند: لەسەر دۆسیەی ئەو تۆمەتبارانەی بەهۆی ئامادەكردن و بڵاوكردنەوەی خواردنەوەی كحولی ژەهراوی كە گیان لەدەستدانی 17 كەس و كوێربوونی 191 كەسی دیكەی لێكەوتەوە، چوار كەس سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەركراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.