له خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ڕیاڵ مه‌درید تۆماركرد.
شه‌وی رابردوو، له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌م له خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا له وه‌رزی 2023 - 2024، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید میوانداری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی كرد.
ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید توانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید ڕابگرێت دوای ئه‌وه‌ی توانی بووی له پێنج یاری پێشووییدا براوه‌بێت، ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك براوه‌ی یارییه‌كه بوو.
گۆله‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له رێگای هه‌ریه‌ك له یاریزانان، مۆراتا دوو گۆڵ، و گریزمان لە خولەکەکانى 4 ، 18 ،46 تۆماركران، تاکە گۆڵەکەى ڕیاڵ مەدریدیش تۆنی كرۆس له خوله‌كی 35ی تایمی یه‌كه‌می یارییه‌كه تۆماری كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بووه خاوه‌نی 10 خاڵ و له پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی خولدایه و ڕیاڵ مەدریدش بە 15 خاڵ لە پلەى سێیەمدایە.
له خولی پله‌یه‌كی فه‌ڕه‌نساش هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سانجێرمان و مارسیلیا رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه.
له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌م له خولی پله‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسا، شه‌وی رابردوو یانه‌ی پاریس سانجێرمان میوانداری یانه‌ی مارسیلیای كرد.
ياريیه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌كۆتا هات به‌سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به ئه‌نجامی چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر.
گۆله‌كانیش له‌رێگای هه‌ریه‌ك له یاریزانان، ئه‌شڕه‌ف حەکیمى ، کۆلۆ موانى ، گۆنکالۆ رامۆس دوو گۆڵ لە خولەکەکانى 8 ، 37 ،47 ،89، تۆماریان كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش پاریس سانجێرمان به 11 خاڵ، له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی خولدایه و
بەو بردنەوەیە خاڵەکانى پاریس سانجێرمان بووە 11 خاڵ ولە پلەى سێیەمدایە، مارسیلیاش به 9 خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌مدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.