له خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، هه‌ردوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی9ی2023، له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌م له خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا له وه‌رزی 2023- 2024، كاتژمێر 10 ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید میوانداری ڕیاڵ مه‌درید ده‌كات.
ئه‌ته‌له‌تیكۆ مه‌درید له ئێستای ریزبه‌ندی خولدا، به حه‌وت خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی خولدایه، ڕیاڵ مه‌دریدیش به 15 خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی خوله‌كه‌دایه.
پێگه‌ی وه‌رزشی هۆسكۆردی جیهانیش، پێشبینی كردووه هه‌ردوو یانه پێكهاته‌یان به‌م شێوه‌یه بێت له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویاندا:

پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی یاری نێوان ڕیاڵ مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له دێربی شاردا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.