ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد له كوردستانی ئێران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، رۆژی چوارشه‌م 20ی9ی2023، هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی ئاکۆ ئەفراسیابی، لە ئەنجامی هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران، لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری دیواندەرە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستگیركرا.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌هه‌مان رۆژی ئاماژه پێكراودا، عەلائەدین فەتحی، هاووڵاتییەکی دیکەی كوردی خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستگیركراوه و دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
پێشتریش، ڕۆژی یەکشەممەی هه‌فته‌ی رابردوو، رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندبوو، سامان خالیدیان، خەڵکی گوندی "نسارە" سەر بە شاری دیواندەرە، دەستگیركراوه و دهستگیركرانیشی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌وه بووه.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردووش، ئارمان سوهرابی، مامۆستا و خەڵکی شاری دیواندەرە دوای دەستگیكرانی لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
یەک ڕۆژپێشتریش كه ده‌كاته رۆژی هه‌ینی هه‌فته‌ی رابردوو، خەسرەو فەتحی هاووڵاتی ته‌مه‌ن 40 ساڵ خەڵکی شاری دیواندەرە و کوڕی حەبی فەتحی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ئافره‌ت، ژیان، ئازادی لە ڕێگای ماڵەوە بۆ شوێنی کاری خۆی لە دیواندەرە دەستگیركرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤدا هاتووه، ئەمە ئەندامی بنەماڵەی دادخوازە و دوای دەستبەسەرکرانی بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بۆ شەهرامفەر لە سنە گواسترایەوە.
یەک ڕۆژپێشتریش، له رۆژی ئاماژه پێكراودا ، خه‌سرەو فەتحی هاووڵاتی ته‌مه‌ن 40 ساڵ، و خەڵکی شاری دیواندەرە و کوڕی حەبی فەتحی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ڕێگای ماڵەوە بۆ شوێنی کاری خۆی لە دیواندەرە دەستگیركرا.
هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر زانیارییەکانی سەرچاوەی ئەم هەواڵەی ئاماژه پێكردبوو، كه ئەمە ئەندامی بنەماڵەی دادخوازە و دوای دەستگیركرانیشی بۆ گرتوخانه‌ی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بۆ شەهرامفەر لە سنە گواسترایەوە.
هەروەها، ڕۆژی پێنجشەممەش، نەوید ئەحمەدی، تەمەن 25 ساڵ و خەڵکی شای دیواندەرە لەم شارەدا دەستگیركرا. نەوید ئەحمەدی دوای دەستبەسەرکرانی لە بەرامبەر چێشتخانەی خۆی لە شەقامی 16مەتری دیواندەرە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
لە هەمان ڕۆژدا، ئیدریس دروستکار، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگیركرا و لە شوێنی کاری خۆیدا لەم شارە دەستبەسەر کراوە.
رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، فەرزاد شیری، کارمەندی شارەوانی دیواندەرە یەکێکی تر لە ده‌ستگیركراوان له هه‌مان رۆژدا، فەرزاد شیری دوای دەستگیركرانی لەلایەن سێ ئۆتۆمبێلی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
دوو هاوڵاتیتر خەڵکی گوندی دەرگاوان سەر بە شاری دیواندەرە بە ناوەکانی عابید مورادی و ئارمان مورادی، ڕۆژی چوارشەممەی هه‌فته‌ی رابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە توندوتیژییەوە لە ماڵەکەی خۆیاندا لە ناو ئەم گوندە دەستگیركراون.
بەپێی ڕاپۆرتی پێشووی هەنگاو، دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممەی هه‌فته‌ی رابردوو، ئەندازیار کوروش عەبدی، تەمەن 45 ساڵ و لە تەسفییەخانەی سیازاخ لە حەوت کیلۆمەتری دیواندەرە لە شوێنی کارەکەیدا لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه بە توندوتیژییەوە دەستبگیركراو لە هەمان ڕۆژدا، ئومێد کەریمی تەمەن 30 ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماڵی خۆیدا لە شاری دیواندەرە دەستگیركراوه.
له كۆتاییدا رێكخراوه‌كه رایگه‌یاندووه، بەدواداچوونی بنەماڵەی دەستگیركراوان بۆ ئاگادار بوون لە بارودۆخیان تاوەکوو ئێستا بێ وەڵام بووە و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە تاوەکوو ئێستا نادیارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.