Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 19:09

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەگەڵ نوێنەری دەزگا میدیاییەکان تاوتوێی کاری ڕاگەیاندنی كرد

کوردستان TV
100%

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەگەڵ نوێنەری دەزگا میدیاییەکان کۆبووەوە و تاوتوێی ڕەوشی ڕاگەیاندنی لە هەرێمی کوردستان کرد.

مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەوانی دەزگا ڕاگەیاندنە جیاوازەکان کۆبووەوە، بۆ ئاشنابوون بە کارە ڕۆژنامەوانییەکانیان و کاری لە پێشینەی ناوەندەکانیان و ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی میدیای گشتی و ڕۆژنامەنووسان دەبنەوە.

زەردەشت ئەحمەد بە نوێنەرایەتیی کوردستان تیڤی بەشداریی لە کۆبوونەوەکە کرد و تێڕوانینی خۆی لەسەر ڕەوشی کاری ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو، جەختی لە پێویستی کارکردنی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە پابەندبوون بە بنەما نیشتمانییەکان، بنەما ئیتیکییەکانی ڕاگەیاندن کردەوە.

کوردستان تیڤی لە 17ـی 01ـی 1999 وەک یەکەم کەناڵی ئاسمانیی لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان دامەزرێنرا، زەردەشت ئەحمەد لە کۆبوونەوەکەدا، کوردستان تیڤی وەک دەزگایەکی پابەندبوو بە بنەما نیشتمانی و ئیتیکییەکانی ڕاگەیاندن و جێگەی متمانە لەلای خەڵکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 24 ساڵەی کاکردنی بە نموونە هێنایەوە.

هاوکات کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر لەگەڵ نوێنەری دەزگاکانی ڕاگەیاندن تاوتوێی ئازادی ڕاگەیاندن و جێبەجێکردنی یاسای ڕاگەیاندن و یاسای دەستکەوتنی زانیارییان لە هەرێمی کوردستان کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.