بە بڕیارى مەسرور بارزانی یاریگەى ئاکرێ و بەردەڕەش و دینارتە نۆژەن دەکرێنەوە.
دوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئاکرێ لە 22ـى 5ـى 2023، کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی شارەکە، بڕیاری جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژەی لە سنوورەکە دا، یەکێک لەو پرۆژانەش نۆژەنکردنەوە و بونیاتنانەوەى یاریگەکانی ئاکرێ و بەردەڕەش و دینارتەیە، کە کارەکانیان دەستیان پێ کردووە.
هۆزانڤان زاهد، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی ئاکرێ، بە فەرمانگەى میدیا و زانیاریی گوت: "دواى سەردانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی دڵخۆشکەری دا، ئەویش نۆژەنکردنەوەى یانەى ئاکرێ و بەردەڕەش و دینارتەیە، کە جێی دڵخۆشیی وەرزشوانانى هەرسێ ناوچەکەیە."
گوتیشی: " کارەکانی پرۆژەکان زۆر باش بەڕێوە دەچن، بە هیواین بۆ مانگی 12 کۆتایی پێ بێت و یانەى ئاکرێ لە گەڕی دووەمی خولی کوردستان لە یاریگەى نوێی ئاکرێ یارى بکەن."
یاریگەی یانەی وەرزشیی ئاکرێ زیاتر لە 5 هەزار هاندەر دەگرێت، بە بڕیاری سەرۆکوەزیران نۆژەن دەکرێتەوە و تێچووەکەشی 303 ملیۆن دینارە.
جگە لەو یاریگەیە، دوو یاریگەی دیکەی تۆپی پێ لە قەزای بەردەڕەش و ناحیەی دینارتە نۆژەن دەکرێنەوە، کە تێچووەکەیان 580 ملیۆن دینارە، هەلیکاری بەردەوامیان بۆ هاووڵاتییان ڕەخساندووە و لە ماوەیەکی نزیکدا کارەکانیان تەواو دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.